zagros news agency

ڕیال مەدرید لە ئەستێرەیەکی لیڤەرپول نزیک دەبێتەوە

 

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی زۆر نزیکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریگاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی،بەجۆرێک تەنها کەمێک ماوە یانە شاهانەیەکە بیکاتە فەرمی.

هاوینی داهاتوو بۆندەکەی ئاڕنۆڵد کۆتایی پێدێت و ڕیال دەمێکە بەدوای ئەو یاریزانەوەیە و دەیەوێت بیکاتە یاریزانی داهاتووی تیپەکە چونکە ڕیال مەدرید دەمێکە وێڵ بووە بەدوای بەرگریکارێکی باڵی ڕاست و ئاڕنۆڵدی لەلا باشترین بژاردەیە.

شایەنی باسە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانە شاهانەیەکە ڕایگەیاندوە،گفتوگۆی نێوان تیپەکە و یاریزانەکە بە ڕێژەی سەدا 90 تەواو بووە و تەنها ئیمزا کردنی فەرمی ماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

یاسین

کۆمپانی؛ هەرگیز زوو بڕیار لەسەر یاری نادەین

یاسین

ڕۆنی لەگەڵ تیپەکەی حاڵی زۆر خراپە

یاسین