zagros news agency

هێرشێکی چەکداری پوچەڵ دەکرێتەوە

چوارشەممە، 8ـ1-2025، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکدارییان پووچەڵ کردووەتەوە کە ناوەندێکی ئەمنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی کردبووە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا هاتووە، “هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی ناوچەی چەشمی زیارەت لە شاری زاهیدان پوچەڵ کردەوە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “چەکدارەکان تەقەیان لە بنکەکەی پۆلیس کردووە، بەڵام دواتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ئاماژەی بەوەش دراوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو هێرشکەرانە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە ناسێنراونەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ کراوە، بەم نزیکانە دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: خۆڵبارینی سووک زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: نیوەی ئافرەتانی ئەفغانستان بە دەگمەن لە ماڵ دەچنە دەرەوە

سەڵاح