zagros news agency

شاندی دەم پارتی دەچیتە وەزارەتی دادی تورکیا

شاندی دەم پارتی بۆ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سبەینێ سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات.
شاندی دەم پارتی لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک پێکهاتووە و بۆ چاوپێکەوتنی دووەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سبەی سەردانی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات.
شاندی دەم پارتی، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لە ١٧ی مانگ بە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە دانوستانەکانیان ڕایگەیاندبوو، هەموو دانوستانەکانیان لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتیدا بووە.
لە نیسانی ٢٠١٥ەوە، پەرلەمانتارانی دەم پارتی توانیان لە ٢٨ی مانگی ڕابردوو لە زیندانی ئیمرالی چاویان به عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح

ئیسرائیل دەستی بە هێرشی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە کرد

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا

یاسین