zagros news agency

ئێران سنووری خۆی لەگەڵ ئەفغانستاندا بە دیوار جودا دەکاتەوە

فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای کۆماری ئیسلامی دەڵێت ٥٠ کیلۆمەتر لە دروستکردنی دیوار لە سنووری لەگەڵ ئەفغانستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات تەواو بووە.
“کەیومەرس حەیدەری” ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووهەم، هیوای خواست تا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی ١٠٠ کیلۆمەتر لە دیوارکێشان لەم پڕۆژەیە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە “داخستنی سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵات” ناوی دەبەن، ئەنجام بدرێت.
حەیدەری هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە جێبەجێکردنی قۆناغە جیاوازەکانی دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە سێ ساڵ دەخایەنێت، گوتی: لەم پڕۆژەیەدا ٣٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری هاوبەش لە نێوان ئێران و ئەفغانستان دیواری لێ دروست دەکرێت.
ئەم فەرماندەی سوپای کۆماری ئیسلامی هەروەها جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەی بۆ “دابینکردنی ئاسایش و دروستکردنی سەقامگیری” لە سەرانسەری ئێران بە زۆر پێویست زانی.
پێشتر جێگری فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای کۆماری ئیسلامی هەواڵی دابوو ئەرکی “داخستنی سنوور لەگەڵ ئەفغانستان” بەم هێزە سپێردراوە و زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێت لە سنوور دانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای HUAWEI سیستەمێکی نوێی راگەیاند

یاسین

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆ دەکات

یاسین

ئیسرائیل: هێزی ده‌ریاوانیی سوریامان لە نێو برد

یاسین