zagros news agency

بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئێران: ٦٥ لە سەدی کانەکان داخراون

بەرپرسێکی ژووری بازرگانیی ئێران دەڵێت، بەهۆی چەندین کێشەوە ٦٥٪ی کانەکانی ئێران داخراون و ١٢ ڕێکخراوی ئابووری لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکە داوایان کردووە گرفتەکانی بەردەم کەرتی تایبەت لا بدرێن.
بەهرام شەکووری، سەرۆکی لیژنەی کانەکانی ژووری بازرگانیی ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، سەرباری ئەوەی پلاندانەرانی سیاسی لە بەرنامەی حەوتەمی پەرەپێداندا ١٣٪ گەشەیان بۆ بەشی کانەکان وەک ئامانج لەبەرچاو گرتووە، بەڵام کورتهێنانی بودجەی حکوومەت و ناهاوسەنگیی وزە و پچڕانی کارەبا ڕێگە نادەن ئەو گەشەیە بەدی بێت.
دەشڵێت، سەرلەبەری کانەکان و چالاکانی ئابووری کێشەی دابینکردنی دارایی و هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سەرۆککۆماری لوبنان ئاماری قوربانیانی وڵاتەکەی ‎بڵاوکردەوە

گوران

لەنێو ژووری جل گۆڕینی بارسا بۆتە شەڕ لەنێوان دوو یاریزان

یاسین

دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار کرایەوە

یاسین