zagros news agency

قاچاخچێتی و سزا ئابوورییەکان بازاڕی زەعفەرانی ئێرانیان شێواندووە

لە کاتێکدا ئێران خاوەنی ٩٠٪ی بەرهەمی زەعفەرانی هەموو جیهانە، بازاڕی ئەم بەرهەمە بەهۆی قاچاخچێتییەکی بەرفراوان و سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە تووشی شێواوی هاتووە.
دەڵاڵانی ئەفغان لەم دۆخەدا سوودمەند دەبن و بە نرخێکی هەرزان زەعفەران لە بەرهەمهێنەرانی ئێرانی دەکڕن و بە قاچاخ دەیبەنە وڵاتەکەیان و لەوێوە هەناردەی دەکەن، ئەمەش زیانێکی گەورە بە ئابووریی ئێران دەگەیەنێت.
محەمەدڕەزا ئەردیخانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی سندووقی پەرەپێدانی هەناردەکردنی زەعفەرانی ئێران، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەفغانستان، سەرەڕای ئەوەی تەنها ٢٠ تۆن زەعفەران بەرهەم دێنێت، نزیکەی ٩٠ تۆن هەناردە دەکات، بەو مانایەی ٧٠ تۆن لەو بڕە بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەچێت.
ئەردیخانی هۆکاری ئەم دۆخەی بۆ جیاوازی لە باج خستەڕوو، بەجۆرێک هەناردەی زەعفەرانی ئێران ٣٧٪ باجی لەسەرە، لەکاتێکدا ئەفغانستان دەتوانێت بەبێ باج هەناردەی زەعفەران بۆ وڵاتانی وەکو هیندستان بکات. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئەوە قاچاخچییانە دەڕەخسێنێت زەعفەران بە نرخێکی کەم لە ئێران بکڕن و بە قازانجێکی زۆر لە بازاڕەکانی دەرەوە بیفرۆشن.
لە کۆتاییدا ئەردیخانی نیگەرانیی خۆی لەمە دەربڕی پشکی ئێران لە بازاڕی جیهانیی زەعفەراندا، تەنها ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە و زۆر کەمترە لەوەی بە لەبەرچاوگرتنی توانای بەرھەمهێنانی ئێران چاوەڕێ دەکرێت. ئەمەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەرهەمهێنەرانی زەعفەرانی ئێران و گەشەپێدانی زیاتری ئەم کەرتە گرنگە، پێویستیی بە چارەسەرکردنی خێرا و کاریگەر ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بانکی نێودەوڵەتی: ئابووریی عێراق بەرزترین گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار دەکات؛ یەکێک هۆکارەکان نەوتی کوردستانه

یاسین