zagros news agency

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێوەندیی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ دیمەشق هەیە

ئێران ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی کەناڵی ناڕاستەوخۆوە پێوەندیی لەگەڵ حکوومەتی کاتیی دیمەشق هەیە. نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاروباری سووریادا ڕایگەیاند: تاران “پەیام”ی لە حکوومەتی نوێی سووریاوە پێگەیشتووە.
دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و ڕووخانی بەشار ئەسەد لە دێسەمبەری ٢٠٢٤دا، ئێران ڕایگەیاند پەیامی لە حکوومەتی نوێی دیمەشقەوە پێگەیشتووە. محەممەدڕەزا ڕەئووف شەیبانی، نوێنەری تایبەتیی ئێران لە کاروباری سووریادا، بە ئاماژە بە پێشهاتە نوێیەکان ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پێوەندیی لەگەڵ دیمەشق هەیە و پەیامیشمان پێگەیشتووە.”
ناوبراو زیادی کرد ڕوانگەی ئێران بۆ پێشهاتەکانی سووریا “داهاتووبینانە”یە و بڕیاردان لەسەر ئاستی پێوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە کاتی گونجاودا دەدرێت.
ئەم لێدوانانە لە وەڵامی قسەکانی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریادا بوو. ناوبراو لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندبوو: “سووریا ناتوانێت بەبێ پێوەندی لەگەڵ وڵاتێکی گرینگی وەک ئێران بەردەوام بێت، بەڵام ئەم پێوەندییانە پێویستە لەسەر بنەمای ڕێزی دووقۆڵی و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆی هەردوو وڵات بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى يه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دڵشاد

کۆمپانیای سامسونگ یەکەمین مۆنیتەری 3D رادەگەینێت

یاسین

راگەیندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

یاسین