zagros news agency

ڕۆژنامەی ”جمهوری ئیسلامی” لەبارەی مامەڵەی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر پرسی ئێران هۆشداریی دەدات

ڕۆژنامەی ”جمهوری ئیسلامی”، ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حکوومەتی ئێران، هۆشداریی داوە لە ئەگەری ڕێککەوتنی نهێنی لەنێوان ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆککۆماری ڕووسیا، و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێراندا.
“جمهوری ئیسلامی”، داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات کە بە زووترین کات ڕێگەچارەیەک بۆ ئەم ئەگەرە بدۆزنەوە، بەو پێیەی لەوانەیە ڕووسیا لە بەرانبەر بەدەستهێنانی دەستکەوت لە ئۆکراینا، ڕێگە بدات ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات و چاوپۆشی لە هەنگاوەکانی جوولەکان دژی ئێران بکات.
لە بەرانبەردا، دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین، جەختی لەوە کردووەتەوە کە دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران نابێت. هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا لە هاوکاریکردنی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارگۆت ڕۆبی و گێڕانەوەی نوێی چیرۆکی “Wuthering Heights”

ART

جۆرج کلونی: شانازی بە دزەکانی لۆڤەرەوە دەکەم و دەمەوێت بیکەم بە فیلم

ART

کۆمپانیای Sony کۆنسۆلی PS 5 نمایش کرد

یاسین