zagros news agency

١٨ڕێکخراو مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنە لە حکوومەتی سووریا دەگرن

١٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بەهۆی بانگهێشت نەکردنی نوێنەرانی کورد بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ڕەخنەی توند لە حکوومەتی ئەم وڵاتە دەگرن.
ڕێکخراوەکان نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، ئەحمەد شەرع، کردووە و ڕایانگەیاندووە، بانگهێشتنەکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردی بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا بە مەبەستە و ژمارەی ئەو کەسایەتییانەی بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت کراون، نوێنەرایەتیی تەواوی ڕای کوردانی سووریا ناکەن.
ڕێکخراوەکان ڕەخنەیان لە ڕێبەریی حکوومەتی کاتیی سووریا گرت و ڕایانگەیاند، کۆمەڵگای مەدەنیی کوردی بە هەموو ڕێکخستن، تایبەتمەندی و پێکهاتەکانییەوە بە مەبەست پشتگوێ خراوە و ھیچ پەیوەندییەک بە ھیچ لایەنێکی کوردییەوە نەکراوە.
بە گوتەی ئەم ڕێکخراوانە، کارنامەی دانوستانەکانی نیشتمانیی سووریا کە کار لەسەر کۆمەڵگای مەدەنی لە قۆناغی سووریای نوێدا دەکات، بە تەواوی پشتگوێ خراون.
ئەم ڕێکخراوانە لە بەیاننامەکەیاندا باسیان لە ڕۆڵ و گرنگیی بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەکەدا کردووە و ڕایانگەیاندووە، کورد ھەرگیز نەیویستووە سووریا پارچە بکات و ھەمیشە فاکتەری ئارامی و پشتگیریی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی عێراق روونکردنەوە لەسەر زیادکردنی نرخی ڤیزای سووریا بۆ عێراقییەکان دەدات

سەڵاح

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین