zagros news agency

شاندێکی بەریتانیایی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوە

ئەمڕۆ شاندێکی تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا بە سەرۆکایەتیی “ئان سنۆ”، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای سواریا، لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیە ئاڵۆزەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک باسیان لە چۆنیەتیی بەهێزکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سوریاییەکان کرد.
ئیلهام ئەحمەد لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە گرنگی‌ی بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە دروستکردنی داهاتووی وڵاتدا کرد، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک دوور بخرێتەوە.
لە بەرانبەردا، شاندی بەریتانیا جەختی لە ڕۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بونیاتنانی داهاتووی ئەم وڵاتە کردەوە و پێداگری لەسەر ئەمە کرد بەڕێوەبەرایەتیی نوێی شام دەبێت سوود لە ئەزموون و تواناکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان24 دەکات

سەڵاح

زەیدی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

نەعمان: هەماهەنگیی ئاستبەرز له نێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیه

یاسین