سهرۆكی ئهمریكا ئاشكراى دهكات، بهنیازه (کارتی زێڕینی ترامپ) كە رێگە بە نیشتەجێبوون لە ئەمریكا دەدات، بە بەهای 5 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت بهو سهرمایهدارانهى دهیانهوێت پارهكانیان ببهن بۆ ئهو وڵاته و وهبهرهێنان بكهن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “دەوڵەمەندەکان لە ڕێگەی کڕینی ئەم کارتەوە دێنە ئەمریكا، ئەوان پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن و باجێکی زۆر دەدەن و خەڵکێکی زۆریش دادەمەزرێنن.”
ڕۆژی سێشەممە، 25ی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست دەکات بە فرۆشتنی جۆرێکی نوێی كارتی نیشتەجێبوون، کە پێی دەگوترێت (کارتی زێڕینی ترامپ) و نرخەكەی 5 ملیۆن دۆلارە.
ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “ئێمە کارتێکی زێڕین دەفرۆشین، نرخی ئەم کارتە دادەنێین بە نزیکەی 5 ملیۆن دۆلار.”
ئەم بەرنامەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان تاقانە نییە، چونکە وڵاتەکە لەمێژە بەرنامەی گرین كارد و (ئی بی- 5) جێبەجێ دەکات، کە ڕێگە بە بیانییەکان دەدات کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی وەربگرن لەبەرامبەر وەبەرهێنانی بڕێکی دیاریکراو لەو وڵاتەدا.
بەڵام هاوارد لۆتنیک، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەرنامەی (ئی بی-5) ڕێگەی بە ساختەکاریی زۆر داوە و بووەتە ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی کارتی سەوز بە تێچوویەکی کەم.
هاوارد لۆتنیک ئاشكراشی كرد، ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆتایی بە کارکردن بەو بەرنامەیەیان دەهێنێت.