عەلی ئەکبەر ویلایەتی دەڵێت، لەوانەیە شەڕێکی نێوخۆیی گەورە لە سووریا ڕووبدات. هۆشداری دەداتە تورکیاش پابەندی ئەدەبی دیپلۆماسی بێت.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەمە ٤ ئادار ڕایگەیاند، ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی نێوخۆیی گەورە لە سووریا هەیە و ئێستا زۆر زەحمەتە ئەوان پێشبینی سبەینێی ئەم وڵاتە بکەن.
ویلایەتی گوتی: ئەو بەڵگانەی ئێران دەیانبینێت، ئاماژە بە دەستپێکی تێکچوونی دەوڵەت دەکەن.
ویلایەتی داوای لە بەرپرسانی تورکیاش کرد پابەندی ئەدەبی دیپلۆماسی بن، هۆشداریشی دا ئێران لە بەرانبەر زیادەڕۆیی و گوتاری ئەنقەرە بێدەنگ نابێت.
