zagros news agency

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا: لە دوو هەفتەدا زیاتر لە دوو هەزار و 300 کەس دەستگیرکراون

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵـمەتی دژی ماددەی هۆشبەر و بازرگانی پێکردنیەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو هەزار و 365 گومانلێکراو دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی یەرلیکایا، لەم هەڵمەتانەدا دەست بەسەر یەک تۆن و 444 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دوو ملیۆن و 376 دانە حەبی هۆشبەر گیراوە.
وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەڵمەتانە لە 76 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوونە و جەخت لە بەردەوام‌بوونیان دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

واژۆکردنی پەیمانێکی بەرگری لەنێوان سعوودیه و پاکستان لە سێبەری زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا

سەڵاح

یەدەگی بیانیی عێراق ١١٣ تریلیۆن دیناری تێپەڕاند و بەهای زێڕ گەیشتە ٣٥ تریلیۆن

سەڵاح

گەشته‌كانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە

سەڵاح