zagros news agency

ژمارەی ئاوارەکانی غەززە بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ نیو ملیۆن کەس بەرزبووەوە

دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و هێرشە زەمینییەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە حەماس لە کەرتی غەززە، بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی نوێی هەڵاتن و ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی فەڵەستینی.
گوتەبێژێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی ئەو ڕێکخراوە (OCHA)، ڕایگەیاند کە تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا (لەنێوەڕاستی مانگی ئادارەوە تا ئێستا)، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون و ناچار بە جێهێشتنی ماڵەکانیان کراون، بۆ نزیکەی نیو ملیۆن (٥٠٠ هەزار) کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکانی لەو ناوچەیەدا بە نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس خەمڵاندبوو.
سوپای ئیسرائیل بەردەوام داوا لە هاووڵاتیانی مەدەنیی فەڵەستینی دەکات ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە بەنیازە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان تێدا ئەنجام بدات دژی بزووتنەوەی حەماس.
کەرتی غەززە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە، ناوچەیەکی کەنارییە بە درێژایی ٤١ کیلۆمەتر و پانیی نێوان ٦ بۆ ١٢ کیلۆمەتر، ڕووبەرەکەشی نزیکەی ٣٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ئەم ناوچەیە لە باشوورەوە لەگەڵ میسر و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ ئیسرائیل هاوسنوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بارینی نمە باران وبەفر هەیە

سەڵاح

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح