zagros news agency

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاروانێکی گەورەی سەربازی و لۆجستی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کاروانێکی گەورەی کەلوپەلی سەربازی و لۆجستی گەیاندە بنکەیەکی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کاروانەکە کە لە ٧٠ بارهەڵگر پێکهاتبوو، لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە گەیشتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە بنکەی “خەراب جیر” لە دەوروبەری شارۆچکەی رمێلان جێگیر کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووریا، کاروانەکە کەلوپەلی سەربازی، زرێپۆش، تۆپخانە، ئۆتۆمبێلی سەربازی، تانکەری سووتەمەنی، چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتبوو و لەلایەن دوو باڵەفڕی سەربازیی هاوپەیمانانەوە پاسەوانی دەکرا.
گواستنەوەی ئەم کاروانە سەربازییە لە کاتێکدایە باس لەوە دەکرێت ئەمریکا بەنیازە ژمارەی هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کەم بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت خوی ڕۆژانە کە پسپۆڕان دەڵێن لە ناوەڕاستی تەمەنەوە دەبێت دەستیان پێ بکەیت

یاسین

هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی توركیا كەوتە خوارەوە و جەنەڕاڵێك و 5 سەرباز گیانیان لەدەست دا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات كرد

یاسین