بەپێی راپۆرتێکی تازەی رێکخراوی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ١٧ کەس لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا لە ئەنجامی توندوتیژی، کوشتن و بۆنە جیاوازەکاندا گیانیان لەدەست داوە. ئەم ژمارەیە نیشانەی بەردەوامیی گرژی و شەڕ لەم وڵاتەیە که زیاتر لە دە ساڵە تووشی قەیرانێکی مرۆیی قووڵ بووە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە، کەسە کوژراوەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بوون و لە چەندین بۆنەدا گیانیان لەدەست داوە. لە نێو ئەم ژمارەیەدا منداڵیش هەن و ئەمە جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە بۆ چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ. بە وردی، شەش کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکان لە ناوچە بیابانییەکانی سووریا کوژراون و ئەمەش نیشانەی مەترسی بەردەوامی مینە چێنراوەکانی سەردەمی جەنگی نێوخۆیی ئەم وڵاتەیە.
رێکخراوی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە توندوتیژی، دەستگیرکردن و کوشتنی سڤیلان لەم وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە. ئەمەش لە کاتێکدایە هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی گرژییا و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەنجامی پێویستی لێبکەوێتەوە
هەواڵی پێشوو

