zagros news agency

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

کەشناسیی ئیران سەبارەت بە ئەگەری هەستانی لافاو لە پێنج پارێزگای ئەم وڵاتە و لەوانەش دوو پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی دا
فەرمانگەی کەشناسیی ئیران بڵاوی‌کردەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دەگاتە ئەم وڵاتە و زیاتر لە 70٪ی ڕووبەری خاکی ئێران دەگرێتە خۆی.
کەش‌ناسیی ئیران هوشداریی داوە، لە پێنج پارێزگای باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و لەوانەش دوو پارێزگای ئیلام و لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دڵنیاییەوە لافاو دێت و ئەم شەپۆلە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
شەپۆلی بارانەکە هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەردوو پارێزگای لوڕستان و ئیلام هۆشداریی دۆخی سوور ڕاگەیاندراوە.
دۆخی سوور مەتریسدارترین دۆخی ڕووداوە سرووشتییەکانه.
پارێزگای لوڕستان پێشترێش تووشی لافاوی مەترسیدار هاتووە. لافای بەهاری چوار ساڵ لەمەوبەری شاری “پۆل‌دۆختەر”ی پارێزگای لوڕستان ١٥ کوژراو و ٢٥٦بریندار و تێکڕمانی زیاتر لە ٣هەزار و ٦٠٠ ماڵی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی شارەوانی 750 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی سلێمانی تەرخان كرد

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى باكو ده‌كرێت

سەڵاح

لەنێو ژووری جل گۆڕینی بارسا بۆتە شەڕ لەنێوان دوو یاریزان

یاسین