لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئاگرێكی گەورە لە دارستانی چیای قودس كەوتووەتەوە و بەپێی میدیاكانی ئیسرائیل، حكوومەت دۆخی ئەوپەڕی فریاگوزاریی لە ناوچەكەدا راگەیاندووە و تا ئێستا 12 كەس بریندارن و تەنیا لەسەر رێگەی قودس 200 ئۆتۆمبێل سووتاون، داوا لە دانیشتوانی چەندان كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونیش كراوە شوێنەكانیان چۆڵ بكەن.
بەپێی هەواڵێكی (ئیرۆنیوز)، حكوومەتی ئیسرائیل داوای لە پێنج وڵات كردووە هاوكاریی بكەن لە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیەدا، ئەوانیش (قوبڕس، یۆنان، كرواتیا، بولگاریا و ئیتاڵیا)ـن.

