zagros news agency

ئیستانبوڵ لە رۆژی کرێکاران بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان رێگا سەرەکییەکانی داخست

لە ١ی ئایاری ٢٠٢٥، کە رۆژی جیهانی کرێکارانە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زۆربەی رێگا سەرەکییەکانی شاری ئیستانبوڵیان داخستبۆ بۆ ئەوەی پێش بە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی کرێکاران بگرن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، هەموو ڕێگاکانی بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم داخران و رێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی تەقسیم، بێشیکتاش و شیشلی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکرانەتەوە.
ساڵانە لە رۆژی ١ی ئایار، کرێکاران لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی تورکیا بۆ دەربڕینی داواکارییەکانیان و ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی حکومەت کۆدەبنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا، بەتایبەت لە ئیستانبوڵ، هەوڵ دەدەن ئەم کۆبوونەوانە سنووردار بکەن، چونکە گۆڕەپانی تەقسیم وەک نیوەندێکی سەرەکی بۆ خۆپیشاندانان لە تورکیا ناسراوە. ئەم رێوشوێنانەی ئەمنیش نیگەرانییەکی زۆر لەبارەی ئازادیی ڕادەربڕین و مافی کۆبوونەوە لە تورکیا لێوەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڵەستینییەک حەوت سەربازی ئیسرائیلی بریندار کرد و خۆشی کوژرا

سەڵاح

کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق

یاسین

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

سەڵاح