zagros news agency

ئیسرائیل دەیان هەزار هێزی یەدەگ بۆ ریزی سوپا بانگ دەکاتەوە

بەپێی هەواڵێکی پۆرتاڵی “وای نێت”ی ئیسرائیلی، سوپای ئەو وڵاتە دەیان هەزار لە هێزە یەدەگەکانی بانگ کردووە تا جێگەی هێزە جێگیرکراوەکانی سنووری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا بگرنەوە. ئامانج لەم هەنگاوە، ئازادکردنی هێزەکانە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانتر لە کەرتی غەززە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم هێرشە شیمانە بۆکراوە و ئەگەری دەستپێکردنی لە ڕۆژانی داهاتوودا هەیە و بە ئامانجی زیادکردنی گوشارە لەسەر بزووتنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتە دەستبەسەرکراوەکانی لای ئەو بزووتنەوەیە.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەفەرە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ کۆماری ئازەربایجان دواخستووە.
هەتا ئێستا سوپای ئیسرائیل بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەم ڕاپۆرتانەوە نەداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کەرتی غەززە زیاتر لە دوو مانگە لەژێر گەمارۆیەکی تەواوی ئیسرائیل دایە و لەم ماوەیەدا ڕێگە بە گەیشتنی هیچ یارمەتییەکی مرۆیی بۆ ناوچەکە نەدراوە. ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام لە بارودۆخی سەختی مرۆیی لە غەززە هۆشداری دەدەن و دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی بەرچاوی خۆراک، دەرمان و ئاوی پاک بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەزایه‌ك لە هەلبژاردن ژمارەی ئه‌و وێستگانه‌ی ماون، ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح