zagros news agency

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە ١٦ ملیۆن سووری پێویستیان بە یارمەتیی مرۆیی بەپەلەیە

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری سووریادا پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانیی مرۆیی بەپەلە هەیە.
ئەدهانۆم لە درێژەی پەیامەکەیدا داوای لە وڵاتانی بەخشەر و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە کە ئاستی پشتیوانییەکانیان بۆ سووریا بەرز بکەنەوە، چونکە “ژیانی خەڵک بەستراوەتەوە بەو یارمەتییانەوە”.
ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە ئاوارە و لێقەوماوانی سووریا لە ئێستادا “پێویستییەکی زۆر گرنگترە لە هەر کاتێکی دیکە”.
ئەم ئامار و داواکارییەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کاتێکدایە کە سووریا ساڵانێکی زۆرە بەدەست قەیرانی مرۆیی و شەڕ و ئاڵۆزییەوە دەناڵێنێت، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و تێکچوونی ژێرخانی ئابووری و تەندروستیی وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی کارەبای مۆلیده دیاری كرا

سەڵاح

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواخرا

سەڵاح

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئێران كۆبووەوە

سەڵاح