zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وڵامی ترەمپ دەداتەوە

سەرۆکی پەرلەمان ئێران پێی وایە سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە جیات ئێران، با نیگەرانی دابەزینی ژمارەی جەماوەری خۆی بێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وڵامی قسەکانی ترامپدا سەبارەت بە ڕادەی پێشکەوتنی وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە بە بەراورد لەگەڵ ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، گوتی: «ئەو لە جیاتیی ئەوەی نیگەرانی بارودۆخی نێوخۆی ئێران بێت، دەبێت بیری لەوە بکاتەوە؛ بووەتە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین دابەزینی جەماوەریی سەرۆککۆمارێک لە ئامریکادا.»
قالیباف گوتیشی: «ئامریکا زۆرترین فشاری خستۆتە سەر ئێران، بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لە جاران مەیدانی لە سیستەمی زاڵ تەنگ کردۆتەوە.»
ئەو گوتی: «ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام خۆبەدەستەوەدەریش نین.»
ترامپ لە سەفەرەکەیدا بۆ سعوودیە گوتی، دەیان ساڵ پشتگوێخستن و خراپ بەڕێوەبردن لە ئێراندا، ئەم وڵاتەی خستۆتە نێو تاریکییەوە.
سەرۆککۆماری ئامریکا گوتیشی: «لەکاتێکدا وڵاتانی عەرەبی سرنجیان لەسەر بوون بە کۆڵەکەکانی سەقامگیریی ناوچەیی و بازرگانیی جیهانییە، سەرکردەکانی ئێران سرنجیان لەسەر دزینی سامانی گەلەکەیانە بۆ دابینکردنی دارایی تیرۆریزم و خوێنڕشتن لە دەرەوەی وڵات.»

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Meta سیستەمێکی نوێ بۆ ئەپەکانی زیاد دەکات

یاسین

چەند ڕێنوێنییەك بۆ ئەو مووچەخۆرانە بڵاو دەكرێتەوە كە لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە مووچەكانیان وەردەگرن

سەڵاح

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح