یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەرخان بکات. ئەم بڕیارە بەهۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و پێویستیی بەپەلەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە پێداویستییە سەرەکییەکان دراوە.
یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ئەم هاوکارییە نوێیە بە مەبەستی دابینکردنی خۆراک و پێداویستیی پزیشکی و چاودێریی تەندروستییە بۆ هاووڵاتییانی مەدەنیی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی ژیان بوونەتەوە.
بە تەرخانکردنی ئەم بڕە پارەیە، کۆی گشتیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەگاتە ٢٠٢.٥ (دوو سەد و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار) یۆرۆ. یەکێتییەکە جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی بۆ گەلی سووریا کردووەتەوە لە بەرانبەر ئەو قەیرانە درێژخایەنەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
هەواڵی پێشوو

