zagros news agency

تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی نەمسا کوژراوی لێکەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥)، ڕووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی شاری گراتسی نەمسا ڕوویدا و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژران.
پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆی نەمسا ڕایانگەیاند، ئەنجامدەری هێرشەکەش لەنێو کوژراوەکاندایە. دوای بیستنی دەنگی تەقە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. قوتابخانەکە چۆڵکرا و سەرجەم قوتابی و کارمەندان بۆ شوێنێکی ئارام گواسترانەوە.
هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و هێلیکۆپتەر هێشتا لە شوێنی ڕووداوەکەن و داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە ناوچەکە دوور بکەونەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی هێزە ئەمنییەکان بن. تا ئێستا بەرپرسان هیچ زانیارییەکی وردیان لەبارەی ناسنامە و پاڵنەری هێرشبەرەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
گراتس، دووەم گەورەترین شاری نەمسایە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات

یاسین

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

zrar

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

یاسین