zagros news agency

دوای هێرشەکانی ئەمریکا، ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

لە کاردانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای سازکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد.
تاران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، هێرشەکەی بە “پێشێلکارییەکی ئاشکرا و بێوێنەی بنەما سەرەتاییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان” لەقەڵەم دا. هەروەها ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەمریکایی بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم هێرشە لەئەستۆ دەگرێت و پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردووەتەوە، هێرشەکە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ پشتگیریکردن لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی گرووپی ٥+١ دەرکرابوو.
هاوکات، تاران داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیشی کردووە. ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە کە هەمان ئەنجوومەن لە ١٢ی حوزەیران، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسەند کرد و ڕایگەیاندبوو، تاران پابەندی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung وەشانی One UI 6.1 بۆ ولاتی ئەمریکا بەردەست دەکات

یاسین

سه‌رۆكی رێكخراوێكی وزه‌ له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر زیانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان ده‌خاته‌روو

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین