zagros news agency

ئاڵمانیا: بڕیاری ئێران بۆ ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی “پەیامێکی کارەساتبارە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕایگەیاند، بڕیاری ئێران بۆ ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی “پەیامێکی کارەساتبار” دەنێرێت.
مارتن گیزە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا گوتی: “بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک، پێویستە ئێران هاوکاریی ئاژانس بکات.”
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە یاسای “هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی” واژۆ کرد کە پێشتر لە پەرلەمان پەسەند کرابوو.
بەپێی ئەو یاسایەی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران پەسەند کرا، حکوومەتی ئێران پابەند کراوە “دەستبەجێ هەموو جۆرە هاوکارییەک” لەگەڵ ئاژانس هەڵپەسێرێت تا “دابینکردنی ئاسایشی ناوەند و زانا ئەتۆمییەکان” و “دڵنیابوونەوە” لە ڕێزگرتنی تەواو لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای گۆڕانی کەش و هەوا و خۆڵبارینەوە (٤١) هاوڵاتی بەهۆی هەناسە تەنگیەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

سەڵاح

مێرسیدس بێنز دەچێتە نێو کەرتی پیشەسازیی بەرگری و چەکەوە

ART

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی “بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان” دەرکرد؛ لە سزایەکی دارایی خۆشبوو

دڵشاد