zagros news agency

هودا پار: پێویستە دەوڵەتی تورکیا پرسی کورد و چەکدانان لێک جیا بکاتەوە

 

پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار) ڕای دەگەیەنێت، پێویستە دەوڵەتی تورکیا پرسی کورد و پرسی چەکدانان لێک جیا بکاتەوە و بەبێ هیچ جۆرە مامەڵە و دانوستاندنێک، دان بە مافەکانی کورددا بنێت. هاوکات پارتێکی دیکەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، چەکدانانی پەکەکە ڕێگەی سیاسەتی مەدەنی و دیموکراتیک بەهێزتر دەکات.
کاردانەوەکان بەرانبەر بە هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە بەردەوامن و زۆرێک لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا لە نزیکەوە چاودێریی ئەم ڕووداوە مێژووییە دەکەن.
یەکێک لەو لایەنانە، پارتە ئیسلامییەکانن کە پشتگیری لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکەن و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەکەکە دووپات کردووەتەوە.
بە بڕوای ئەوان، ئەگەر دەوڵەتی تورکیاش هەنگاوی دیموکراتیانە بهاوێژێت، پرۆسەی بێچەککردنی پەکەکە سەردەکەوێت. ئەم ئەنجامەش تێکۆشانی سیاسیی مەدەنی و دیموکراتیک لە وڵاتەکەدا بەهێزتر دەکات و پرسی کورد ئاسانتر دەگاتە چارەسەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ژمارەی دەرکردنی تاوانبارانی ئەفغانستان زیاد دەکات

یاسین

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

سەڵاح

داخرانی گەروی هورمز کاریگەری گەورەیی بەسەر داهاتی عێراقەوە هەبووە

گوران