دوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە سوێدا، سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان داوای دەستوەردانی خێرا و پاراستنی نێودەوڵەتی دەکات و حکوومەتی سووریا بە پشتیوانیکردنی “گرووپە تەکفیرییەکان” تۆمەتبار دەکات.
سەرۆکایەتیی ڕۆحیی موسڵمانە درووزەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی و دەستوەردانێکی خێرای لە پارێزگای سوێدا کرد.
ئەو سەرۆکایەتییە ناردنی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی سووریای بۆ ناوچەکە ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس، پشتیوانییان لە “گرووپە چەکدارە تەکفیرییەکان” کردووە دژی ئەوان.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان یەکە چەکدارەکانی درووزەکان و چەکدارانی هۆزەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ کەس کوژراون و ١٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش بووەتە هۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی کۆچبەری لە ناوچەکە.
وەزارەتی بەرگریی سووریاش ڕایگەیاندووە، لە هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانیان ١٦ سەرباز کوژراون.
هەروەها بزووتنەوەی “ڕیجال ئەلکەرامە”ی درووزەکان، حکوومەتی دیمەشقی بە بەرپرسیار زانی لە ئاڵۆزییەکان و گوتی، حکوومەت پابەندی ڕێککەوتنی پێشوو نەبووە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

