zagros news agency

ئانروا: ئیسرائیل یەک ملیۆن منداڵی لە غەززە برسی کردووە

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (ئانروا) ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل یەک ملیۆن منداڵیان لە غەززە برسی کردووە. لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە دەڵێت ٨٩١ فەلەستینی لە کاتی چاوەڕوانیی یارمەتی بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئانروا لە پەیامێکدا لە فەیسبووک نووسی: “دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل خەڵکی سڤیلی غەززە، لەنێویاندا یەک ملیۆن منداڵ، برسی دەکەن.” ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە داوای هەڵگرتنی گەمارۆ و ڕێگەدان بە گەیشتنی خۆراک و دەرمانی بۆ غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی فەلەستین “وەفا”، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێر ئەلبەلەح ڕایگەیاندووە کە “کچێکی ٤ ساڵان بە ناوی ڕەزان ئەبو زاهر، بەهۆی کاریگەرییەکانی بەدخۆراکی و برسێتی لەم ناوچە گەمارۆدراوەدا، گیانی لەدەست داوە.”
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە نەخۆشخانەکانی غەززە ڕووبەڕووی سەدان حاڵەتی کەسانی جیاواز لە تەمەندا بوونەتەوە کە تووشی برسێتیی توند و بەدخۆراکی بوون و زۆربەیان لە دۆخی ماندوویەتیی زۆردان.
پێشتر ئانروا هۆشداریی دابوو بەدخۆراکی لەنێو منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە ماوەی نێوان مانگی ئادار تا حوزەیرانی ڕابردوو، دوو هێندە زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەکات

سەڵاح

نرخی دۆلار لە ئێران لە ١٦٢ هەزار تومەن تێپەڕی

یاسین