zagros news agency

گفتوگۆی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست گەیشتنە بنبەست

رادیۆی پەخشی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، گفتوگۆکانی تایبەت بە پرسی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، بە نێوەندگیریی قەتەر و ئەمریکا گەیشتنە بنبەست.
رادیۆی پەخشی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، حەماس و ئیسرائیل ئامادەنین مل بۆ داواکارییەکانی یەکتر بدەن بۆ ئاگربەست لە غەززە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت شەڕ درێژە بکێشێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراویەوە ئیسرائای ئامادەیی دەربڕیوە ٧٠٠ زیندانیی فەڵەستنینی لە بەرانبەر ٤٠ دیلی ئیسرائیلیدا ئازاد بکات و بۆ هەر ژنێکی سەربازی ئیسرائیلیی ئەسیری دەستی حەماسیش ٧ زیندانیی فەلەستینی گیرۆدەی حوکمی زیندانی هەتا هاتایی بە دەست‌نیشان کردنیان لە لایەن حەماسەوە ئازاد بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

سەڵاح

ئینتەرنێتی ستارلینک لەتەواوی جیهان وەستا

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ ئەندامی پەکەکەمان لە باکووری عێراق کوشت

سەڵاح