zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی کاراکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدات

سەرۆک‌وەزیرای ئێستای بەریتانیا و کاندیدی پارتی پارێزگاران دەڵێت خزمەتی زۆرەملێی سەربازی دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا، ریشی سوناک، کاندیدى پارتى پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانى ئێستاى بەریتانیا، لە بەرنامەیدایە بڕیارێک بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە هەموو کەسێکی تەمەن 18 ساڵ دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتی سەربازی بکات یان واز لە پشووی کۆتایی هەفتە بهێنێت و لەو دوو رۆژەدا چەند ئەرکێک لە بواری خزمەتکردنی گشتیدا بکات.
سوناک دەڵێت، هەموو ئەو کەسانەی واز لە خوێندن دەهێنن، دەبێت لە سوپای نیشتمانی ببن سەرباز و یان هاوکاری دەزگا تەندروستییەکان و دەزگاکانی پۆلیس بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی مالی جێهێشت

سەڵاح

لە دیاربەکر هەڵمەتێک بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بازاڕەکاندا دەستی پێکرد

یاسین