zagros news agency

نوێنه‌ری ترەمپ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست ده‌كات

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی تەممووز، بەرەو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێ کەوت.
مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست و دروستکردنی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە غەززە.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند ویتکۆف لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بەرەو غەززە، سەردانی ناوچەکەی کردووە.
ناوبراو گوتی: “نێردراوی ئێمە بە هیوایەکی زۆرەوە دەچێتە ناوچەکە، بەڵکوو ئەمریکا بتوانێت هەم لەسەر ئاگربەست و هەم لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێکی مرۆیی نوێ بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان بگاتە ڕێککەوتن.”
لەلایەکی دیکەوە، “کەناڵی ١٢”ی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، تەلئەبیب چاوەڕێ دەکات حەماس ئەمشەو یان سبەی هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکە ڕابگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر نووری عوسمان

سەڵاح

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر: پێڤاژۆی ئاشتیی ئەمجارە جیاوازە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی بووە ماموستایانی خانەنشین بوو لە کاری خۆیان بەردەوام بن”

یاسین