zagros news agency

ئەنجومەنی ئاسایش بریارنامەی ئاگربەستی شەڕی غەززەی پەسند کرد

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار لە دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەرکەوتوو بوو کە تێیدا پێشنیاری دامەزراندنی “ئاگربەستی دەستبەجێ” لە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بێ‌مەرجی بارمتە ئیسرائیلییەکان کراوە.
ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەوە ڤیتۆ نەکرا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی نیسان، ئەمریکا دەنگی نەخێری بەم بڕیارنامەیە دا کە لە لایەن ١٠ ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە داڕێژرا و لەلایەن مۆزەمبیقەوە پێشکەش کرا.
١٤ ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگیان بە ئەم بڕیارنامەیە دا کە داوای ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و گرووپی توندڕەوی حەماس لە مانگی ڕەمەزاندا دەکات.
حەماس لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.
نوێنەرایەتیێ ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵیدا وشەی “هەمیشەیی” لە دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا زیاد بکات، بەڵام ئەم هەوڵە شکستی هێنا.
لە ٣ی نیساندا چین و ڕووسیا ڤیتۆیان لەسەر ئەم بڕیارنامەیە کرد کە ئەمریکا بۆ “ئاگربەستی دەستبەجێ و هەمیشەیی” بۆ ماوەی شەش هەفتە لە کەرتی غەززە بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ناردنی هاوکاری مرۆیی پێشنیاری کردبوو.
هەروەها ئەمریکا سێ جار ئەو بڕیارنامەیەی ڤیتۆ کرد کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە پێشنیار کرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان

سەڵاح

یەکەم دانیشتنی خولی دوازدەهەمی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە چوو

یاسین

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

یاسین