zagros news agency

نوومان کورتوڵموش: کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە سەرەتای مانگی ئابدا دەست بەکار دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی بە گفتوگۆ ئەرێنییەکانی دەبێتە بناغەی بەهێزکردنی دیموکراسی و باوەڕی وایە پرۆسەکە دەگاتە ئەنجام.
نوومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی، لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوودا دەست بە کارەکانی دەکات.
کورتوڵموش لە لێدوانێکیدا گوتی: «پەنجا ساڵ لە مێژووی سەد ساڵەی کۆمارەکەمان بە خەبات بەرانبەر بە تیرۆر تێپەڕیوە. بڕیاری لەناوبردن دراوە و ڕێکخراوەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە. دوای هەڵوەشاندنەوە، کەشێکی ئاوا دروست دەکەین کە جارێکی دیکە توندوتیژی لەسەر ئەم خاکە نەمێنێتەوە.»
ناوبراو زیادی کرد: «پرۆسەکە پێویستی بە مشتومڕی درێژخایەن نییە، بەڵکو پێویستی بە نزیکبوونەوەی ئەرێنی و بڕیاردانە. ئەم کۆمیسیۆنە دەبێتە بناغەی بەهێزبوونی دیموکراسیی تورکیا. بیر و بۆچوونی جیاواز گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بڕیاری لە بەرژەوەندیی گەلدا دەدرێت. باوەڕمان وایە دوای ئەم پرۆسەیە، تورکیا بە تەواوی لە توندوتیژی ڕزگاری دەبێت و وەک گەل هەموومان بۆ ئەمە کار دەکەین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى بەربژێرى ژماره‌ ١٠: پارتی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی سلێمانی بكات و چاوه‌رانی هیمه‌تی خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی

یاسین

وەزارەتی درەوەی ئێران وتووێژی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ فەڕەنسا بەردەوامە

یاسین

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى سه‌عد خاليد ده‌كات

گوران