zagros news agency

هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد لە بەدەستهێنانی ستاتۆ لە هەموو کاتێک نزیکترە

 

کەسکین بایندر دەڵێت، کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و پەکەکە بە سووتاندنی چەکەکانی پەیامێکی گرنگی داوەتە ناوچەکە و جیهان.
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، لە شاری مێردین بەشداریی لە کۆنگرەی کۆمەڵەی کەسوکاری ونبوواندا کرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد ئێستا زۆر لە بەدەستهێنانی ستاتۆ نزیک بووەتەوە.
بایندر گوتی: «خەبات بەرانبەر بە ئینکار و لەناوبردن گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و کورد ئێستا لە جاران زیاتر لە بەدەستهێنانی ستاتۆ نزیکە.»
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە بانگەوازیان بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە لاوازییانەوە نییە و گوتی: «لەم پرۆسەیەدا هاوپەیمانیی کوردان، یەکێتی و پێکەوەبوون دروست دەکەین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی كوردستان

یاسین

ئاگاداری ریكلامه‌كانی حه‌ج بن

یاسین

هاووڵاتییەک داوای لە عێراق کرد پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە بە هەشت ساڵ زیندانی حوكم درا

سەڵاح