zagros news agency

ترەمپ ١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند مۆڵەتێکی نوێی داوەتە ڕووسیا تا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزا و باجی نوێ دەبێتەوە.
ترەمپ ئەم لێدوانانەی لە کاتی گەڕانەوەیدا لە بەریتانیاوە بۆ واشنتن دا و ئاماژەی بەوەش کرد، مۆڵەتە پێشووەکە کە ٥٠ ڕۆژ بوو، ئێستا بۆ ١٠ تا ١٢ ڕۆژ کەم کراوەتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا گوتی: “لەمڕۆوە، مۆڵەتی ١٠ ڕۆژە دەست پێدەکات. دوای ئەوە، باجی گومرگی و ڕێوشوێنی دیکە دەگرینە بەر. نازانم ئەمە کاریگەریی لەسەر ڕووسیا دەبێت یان نا، بەڵام لەوانەیە کاریگەر بێت.”
ئەو جەختی کردەوە، ئەمریکا خوازیاری ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا لەم ماوەیەدا، بەڵام بە گوتەی ئەو، “وا دیارە ڕووسیاییەکان ڕەنگە بیانەوێت بەردەوام بن لە شەڕ.”
ترەمپ گوتیشی: “تا ئێستا هیچ وەڵامێکم لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاوە، بەدەست نەگەیشتووە و ئەمە جێی داخە.”
لە وەڵامی نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە کاریگەریی سزاکانی داهاتوو لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت، ترەمپ گوتی لەم بارەیەوە نیگەران نییە، چونکە “ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆییی نەوت، قەرەبووی کاریگەرییە نەرێنییەکان بکاتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڤيه‌ننا: نه‌مسا خوازياره‌ بره‌و به‌ په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى بدات

یاسین

کەشناسی هەرێم : ئەگەری بارینی تاوە باران  هەیە

سەڵاح