zagros news agency

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بە جینۆسایدکردن تۆمەتبار دەکات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەفەڵستین پشتڕاستیکردەوە و گوتی، هۆکاری لۆژیکی هەیە کە بڵێین ئیسرائیل کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە، هەروەها پاکتاوی نەژادی کردووە دژی فەڵەستینییەکان.
فرانسیسکا ئەلبانیز، لە ڕاپۆڕتەکەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەکات لە ژنێڤ، گوتی: “هێرشەکەی ئیسرائیل بەو قەبارەیە بۆ سەر کەرتی غەززە، هەروەها وێرانکردنی ژیانی هاووڵاتیان، ئەو نیەتەی ئەو گرووپەی ئاشکرا کردووە کە دەیانەوێت فەڵەستین وێرانبکەن”.
ئەو پسپۆڕە لە ڕاپۆڕتەکەی بەناونیشانی ” پڕۆسەی جینۆسایدکردن” گویشتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکاری لۆژیکی هەیە بۆ ئەوەی بڵێت، ئیسرائیل جینۆسایدی بەرانبەر فەڵەستینییەکان کردووە.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، کە سێ جۆر جینۆسایدکردن هەیە، ئەوانیش: کوشتنی ئەندامانی گرووپەکە، زیانگەیاندن بە لاشە یان دەروونی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە، هەروەها بەئەنقەست ئەشکەنجەدانی گرووپەکە و لەناوبردنی.
نوێنەرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، بەتەواوی ئەو ڕاپۆڕتەیان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو ڕاپۆرتە بەشێک لەو هەڵمەتەی کە مەبەست لێی تێکدانی وڵاتی جولەکەکانە.
س/حوڕە
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس و فەتح لەسەر بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە رێك كەوتن

سەڵاح

لە ئیستەمبۆڵ باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا

یاسین

ئیسرائیل هێرشی کردەسەر قەتەر

سەڵاح