zagros news agency

ڕووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ 14 کەسی کوشت کە یەکێکیان ئەمەریکیە

 

بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، لانیکەم 14 کەس کوژراون کە یەکێکیان ئەمەریکییە.

ئیگۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “27 شوێن لە ناوچە جیاوازەکانی کیێڤ لەلایەن ڕووسیاوە هێرشیان کراوەتە سەر، لەنێو ئامانجەکانیشدا باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پەروەردەییەکان و ژێرخانەکان بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کیێڤ 14 کەس کوژراون 44 کەسیش برینداربوون، شەش کەسی دیکەش لە ئۆدێسا برینداربوون.”

تەیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ ڕایگەیاندبوو، لە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، 14 کەس کوژراون، هەروەها گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکە بەردەوامە.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕوونیکردەوە، “لە ناوچەی سۆلۆمیانسکی، هاووڵاتییەکی ئەمەریکی تەمەن 62 ساڵ لە ماڵێکدا کوژراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەناردەی سعوودیە بۆ ئەو وڵاتە زیاتر بووە

سەڵاح

پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری سلێمانی کۆتاییهات

سەڵاح

ئابووری ئیسرائیل لەژێر باری گرانی جەنگدا، تێچووی ڕۆژانە گەیشتووەتە 90 ملیۆن دۆلار

سەڵاح