zagros news agency

هەنگاوێکی نوێ لە تورکیا؛ ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئارادایە

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حکوومەتی تورکیا باس لە هەنگاوی نوێ دەکات بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی، کە ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی لێ دەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەیەکی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، هەنگاوی نوێی پێویست بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی دەنرێت و لە ئەنجامی کارەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا، چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە یاسای سزادانی تورکیا و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بکرێت. بەپێی زانیارییەکان، ئەم گۆڕانکارییە یاساییانە ڕێگە خۆش دەکەن بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، کۆمیسیۆنە ٤٨ کەسییەکەی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری، بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) پێشنیازی ناوی “کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی” کرد و هەریەک لە “دەم پارتی” و “جەهەپە” داوای زیادکردنی وشەی “دیموکراسی”یان کرد، لەسەر پێشنیازی سەرۆکی پەرلەمان، ناوەکە بە کۆی دەنگ کرایە “کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی.”
بڕیارە ڕۆژی هەینی، لە دووەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەدا، هەریەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری، وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بخەنە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە دەکات

سەڵاح

Alibaba وەشانێکی نوێ ژیری دەستکرد خۆی راگەیاند

یاسین