ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەک لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکەی فرانس پرێس، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حکوومەتی سووریا بووە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی داڕشتنێکی گونجاو بۆ لامەرکەزییەت کراوە، بێ ئەوەی هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی دیاری بکرێت.
هەر لەو دانوستاندنانەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی گفتوگۆ لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشی سووریایی-سووریایی و بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی کراوەتەوە. هەروەها هەردوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی هیچ جێگەیەک بۆ بژاردەی سەربازی لە ئارادا نییە.
هەواڵی داهاتوو

