zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ڕێگری لەوانە دەکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی تێک بدەن

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە وتارێکدا لە چوارەمین کۆبوونەوەی “کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی” ڕایگەیاند، پەرلەمان بێ هیچ سازشێک بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێ دەکات.
کورتوڵموش گوتی: “یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانمان زیادکردنی پشتیوانیی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە بۆ ئەم پڕۆسەی برایەتییە.” ناوبراو هۆشداریشی دا لەبارەی بوونی هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی کە هەوڵی تێکدانی ئاشتی و برایەتی لە تورکیا دەدەن و گوتی: “پێویستە ڕێگرییان لێ بکەین.”
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی کۆمیسیۆنەکەدا گوێ لە هەموو ئەو لایەن و دامەزراوانە دەگرن کە دەتوانن بەشدارییەکی ئەرێنییان لە پڕۆسەکەدا هەبێت، تا لە کۆتاییدا بتوانن بە شێوەیەکی دروست کۆتایی بە پڕۆسەکە بهێنن و برایەتیی هەمیشەیی بچەسپێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە چۆڵکردنی گەورەترین بنکەیان لە رۆژئاوا

سەڵاح

قاچاخچێتی و سزا ئابوورییەکان بازاڕی زەعفەرانی ئێرانیان شێواندووە

یاسین

زاگرۆس زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌وڵێك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له‌رێگای سوریا ده‌خاته‌روو

سەڵاح