zagros news agency

ئەمریکا داوای ‘هەنگاوی کرداری’ لە لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا دەکات

بەرپرسانی باڵای ئەمریکایی لە بەیرووت، داوای هەنگاوی کردارییان لە حکوومەتی لوبنان کرد بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا و ڕایانگەیاند ئیسرائیل بەرانبەر هەر هەنگاوێکی لوبنان، کاردانەوەی هاوشێوەی دەبێت.
مۆرگان ئۆرتێگاس، نێردەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئاب، لە بەیرووت گوتی، پێویستە بەرپرسانی لوبنانی بڕیاری چەککردنی حیزبوڵڵا “بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە”. ئۆرتێگاس ئەم قسانەی دوای کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکایی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان کرد.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە پێشنیازی کشانەوەی “قۆناغبەندی” هێزە ئیسرائیلییەکانی کرد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بەیرووت بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا.
تام باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا، کە ئەندامی شاندەکە بوو، ئاماژەی بەوەدا چاوەڕوان دەکرێت سوپا و حکوومەتی لوبنان تا کۆتاییی ئەم مانگە پلانێکی دیاریکراو بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا پێشکەش بکەن.
چەکدارانی حیزبوڵڵا گرووپێکی چەکداری شیعەی نزیک لە ئێرانن کە لە دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـی حەماسەوە، دەستیان بە مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل کرد. لە بەرانبەردا ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو گرووپە و لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی کوژران، ئەمەش بووە هۆی لاوازبوونی بێوێنەی حیزبوڵڵا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری توندڕەوان لە کاتی بانگەشه ئاماده دەکات

یاسین

ئەردۆگان: بەمزووانە وڵاتەکەمان لەو کارەساتە ڕزگار دەکەین، تەمەنی نیو سەدەیە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات

سەڵاح