ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بڕی ٢٢ ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی تەندروستیی سووریا و بەهێزکردنی سیستەمەکەی، پێشکەش بەو وڵاتە دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوەکە، ئەم هاوکارییە چاودێریی تەندروستی بۆ زیاتر لە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی سەرتاسەری سووریا دابین دەکات. هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ زیاتر لە ٦٠٠ ناوەندی تەندروستی.
هاوکات، پشتیوانی لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کارمەندی ڕاوێژکاریی تەندروستیی سەرەتایی دەکات و سیستەمی ئاشکراکردنی خێرای نەخۆشییەکانیش بەهێز دەکات.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتیشی، ئەم پشتیوانییەی یەکێتیی ئەورووپا لە کاتێکدایە کە کەرتی تەندروستیی سووریا بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، بەهۆی شەڕی ١٤ ساڵەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و زۆربەی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە لەکار کەوتوون.
هەواڵی پێشوو

