zagros news agency

ئۆمەر چەلیک: پرۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتی دەوڵەت

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک پارتی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی جمهور لە پرۆسەی ئاشتییدا سوورە و بە فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئێستا پرۆسەکە بووەتە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەت. چەلیک گوتیشی، کاتێک توندوتیژی و شەڕ لە تورکیادا نەمێنێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دادەنێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژییەکان دەهێنێت.
گوتەبێژی ئاک پارتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “ئەم پرۆسەیە لە کاتێکی گونجاودا بۆ تورکیا و ناوچەکە هاتووەتە ڕۆژەڤەوە و لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە. ئەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێت کورد و تورک، عەلەوی و سوننە، ئێزدی و درووزەکان بخەنە بەرانبەر یەکتر، دوژمنی هەموو لایەکن. هەر کەسێک بیەوێت پرۆسەکە دوابخات یان ئاستەنگی بۆ دروست بکات، دەکەوێتە خزمەتی ئیسرائیل و ئیمپریالیزمەوە.”
ناوبراو هەروەها گوتی: “ئێمە براین و چارەنووسمان یەکە. ئەو کەسانەی دەیانەوێت سووریا تێک بدەن و بەڵێنی ئۆتۆنۆمی بە لایەنە ئایینی و نەتەوەییەکان دەدەن، دۆستی ئەو لایەنانە نین و خێری ئەوانیان ناوێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: پێش ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، ئامێرەکان گواستراوەتەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ گرانتر بوو

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستێکی پێوانەیی

سەڵاح