zagros news agency

دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵای جەهەپەی سەبارەت بە کۆنگرەکەی ڕەت کردەوە

دادگای دەستووریی تورکیا ئەو سکاڵایەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی ڕەت کردەوە، کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەی پووچەڵکردنەوەی ٣٨ەمین کۆنگرەی ئەو پارتە تۆماری کردبوو. بڕیارە دۆسیەکە لە ١٥ی ئەیلوول لە ٢٦ەمین دادگای ئەنقەرە بەڕێوە بچێت.
بە بڕوای شارەزایان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ٣٨ەمین کۆنگرەی جەهەپە هەڵبوەشێنرێتەوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی پارتەکە، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی.
جەهەپە هەروەها بە واژۆی ئەندامانی کۆنگرە بڕیاری دابوو لە ٢١ی ئەیلوول کۆنگرەیەکی نائاسایی ببەستێت.
لەلایەکی دیکەوە، دەم پارتی ڕایگەیاند، هاوسەرۆکان تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵاری، سبەی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کۆدەبنەوە و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

سەڵاح

ڕۆژنامەیەک: لە هێرشەکانی ئێراندا پێنج فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری ئەمریکی لە سعوودیە زیانیان بەرکەوتووە

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین