zagros news agency

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

لە ٢٢ـەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)دا، ئۆزگور ئۆزەل وەک تەنها بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی پارتەکە، بە یەکدەنگیی هەر ٨٣٥ ئەندامی کۆنگرەکە، جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.
جەهەپە لە ترسی هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرە گشتییەکەی لە ڕێگەی دادگاوە و ئەگەری دانانی قەییوم، بڕیاری بەستنی کۆنگرەی نائاسایی دابوو.
ئۆزگور ئۆزەل لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنی ١٩ی ئادار و زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و سەرۆک شارەوانییەکانی جەهەپە، دەسەڵاتی ئاک پارتی ٦٠ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندیی خەرج کردووە. ئۆزەل هەروەها گوتی، “ئیتر هاووڵاتیبوونی یەکسان لەژێر مەترسیدایە و دەسەڵات دەیەوێت تورکیایەکی بێ هەڵبژاردن و بێ سندوق دروست بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وادەی رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرا

سەڵاح

ئوستراڵیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرزەکاران قەدەغە دەکات

یاسین

چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)

سەڵاح