ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

ئەمڕۆ چوارشەممە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی حەیفای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
ئەو گرووپانە خۆیان بە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ناودەبەن، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی حەیفای ئیسرائیل کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە، بەردەوام دەبن لە لێدانی ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەمەش بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە لە کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشەکان لە باشووری ئیسرائیل لێدراوە، هەروەها وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سیستەمی ئاگادارکردنەوە لە دزەکردنی فڕۆکەکانی دوژمن لە وادی عەربە لە باشووری ئیسرائیل چالاک کراوە.
س/الشرق الاوسط
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

یاسین

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین

مەلا حسین سلێڤانەی: بەرنامێ من خزمەتکرنا خەلکی یە ب دلسۆزی و ئەمانەت ڤە

سەڵاح