zagros news agency

میدیای ئیسرائیلی چوار سیناریۆی ئەگەری دژی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیۆم” لە ڕاپۆرتێک دا خاڵە لاوازەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی خستە ڕوو و نووسیی کە توانای ئەم گرووپە لە ناوچەی سنووریی لەگەڵ ئیسرائیل پاش جەنگی دوایی، بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بە چوار سیناریۆی ئەگەری ئیسرائیل دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێستای حیزبوڵڵا.
جەستەی هەواڵ: لەو ڕاپۆرتە دا هاتووە کە حیزبوڵڵا ئێستا بەدەست سەرکردایەتییەکی لاوازی نەعیم قاسمەوە، کەمبوونەوەی دابینکردنی پارە لە ئێرانەوە و سزا نێودەوڵەتییەکانەوە دەناڵێنێت؛ ئەم هۆکارگەلێکن کە بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی متمانە لە نێو ژینگەی کۆمەڵایەتیی خۆی دا، چونکە ئەم گرووپە لە بەڵێنەکانی خۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، دواکەوتووە.
لەگەڵ ئەوەش دا، ئەم ڕاپۆرتە جەخت دەکاتەوە کە ئەم ڕاستییە، نەبووەتە ڕێگر لە هەوڵەکانی حیزبوڵڵا بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانای خۆی و تەنانەت خێرایی بووژانەوەی توانای سەربازیی حیزبوڵڵا زیاترە لە کۆکردنەوەی چەکەکانی لەلایەن سوپای لوبنانەوە.
بە نووسینی “ئیسرائیل هیۆم”، ئەم داتایانە وایان کردووە ئیسرائیل چەندین سیناریۆی خوارەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئێستا، تاوتوێ بکات:
یەکەم: بەردەوامیدان بە سیاسەتی هێرشە ئاسمانییە نزیکەی ڕۆژانەییەکان بێ ئەوەی بچێتە نێو پێکدادانێکی ڕاستەوخۆوە.
دووەم: توندکردنەوەی بۆمبارانکردنی ژێرخانی حیزبوڵڵا لە سەرتاسەری لوبنان دا، ئەم هەنگاوە لەوانەیە ئەمجارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی حیزبوڵڵا ببێتەوە.
سێیەم: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بەرفراوان هاوکات لەگەڵ مانۆڕی زەمینیی لە گوندە سنوورییەکان دا؛ بەڵام ئەم بژاردەیە بەهۆی دڵنیایی لە وەڵامی حیزبوڵڵا، لەلایەن ئەم ڕۆژنامەیەوە، ڕەت کراوەتەوە.
چوارەم: دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی حکوومەت و سوپای لوبنان بۆ چەکداماڵینی گرووپەکان تا کۆتایی ئەمساڵ؛ بە تایبەتیی کە وادەی جێبەجێکردنی ئەم پلانە نزیکە لە کۆتایی و ڕۆڵی سوپای لوبنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبوڵڵا دا بە زوویی زیاتر بەرچاو دەبێت.
لەگەڵ ئەوەش دا، ئیسرائیل هیۆم جەختی کردەوە کە لە پاڵ هەموو ئەم سیناریۆیانە دا، پێویستە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بە تایبەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەبەرچاو بگیرێت چونکە سەرکەوتنی هەر هەنگاوێکی سەربازیی کاتێک بەدەست دێت کە لەگەڵ هەنگاوە دیپلۆماسییە هاوئاهەنگ و هاوکاتەکان دا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران: لە سووریا پشتگیریمان لە کەسێکی تایبەت نەکردووە

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی 16ی ئابدا

یاسین