zagros news agency

نێردراوی ترەمپ: عێراق پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی هەیە

 

مارک سافایا، نێردراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق، پشتگیری ئەمریکای کردەوە بۆ “دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراق” دووپات کردەوه، ئاماژەی بەوەدا کە هاوبەشی نێوان هەردوو لا لە ساڵانی رابردوودا پێشکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێناوە.

سافایا، لە نووسینێکیدا لە ئێکس نووسیویەتی: “ئەمریکا هەمیشە پشتگیریی دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی کردووە. لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شکاندنی داعشەوە تا رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکه.”
نێردراوی ترەمپ جەختی لەسەر بەدەستهێنانی پێشکەوتنی راستەقینە لەم بوارەدا کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق پێویستییەکی زۆری بە “چاکسازیی بنەڕەتی” هەیە.

هەروەها گوتی: “کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە ملیارەها دۆلاریان وەک کەلوپەل و پشتگیری پلە یەک پێشکەش کردووە، هێشتا هاوبەشی سەرەکین لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

مامەڵەكردن بە كارتی دەنگدان لە عێراق بەردەوامە و كۆمسیۆن هەڕەشە دەكات

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس گه‌یاندنی ئاو بۆ ته‌واوی شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

یاسین