سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی سێقۆڵی هاوبەشی ئێران، سعوودیه و چین ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە دەچێت.
بەپێی “ئیسنا”، مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکایەتیی شاندی ئێرانی لەم کۆبوونەوەیەدا دەکات.
دوێنێش بە ئامادەبوونی شارەزایان و دیپلۆماتکارانی سێ وڵات کۆبوونەوەی سەرەتایی ئەم دانیشتنە لە تاران بەڕێوە چوو.
ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی “پەکین” بەڕێوە دەچێت.
لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣، ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و سعوودیهدا بە نێوەندگیریی چین لە پەکین واژۆ کرا کە بەپێی ئەم ڕێککەوتنە کە بە ڕێککەوتننامەی پەکین ناسراوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و ڕیاز کە لە ساڵی ٢٠١٦وە پچڕابوو، دووبارە بووژانەوە و ئێران و سعوودیه ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختەکانی یەکتر و باشترکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان.
ساڵی پار دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی سێقۆڵیی هاوبەشی ئێران، سعوودیە و چین لە ڕیاز بەڕێوە چوو بوو.
هەواڵی پێشوو

